Ekip,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
14 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
راگەیەنراوی کۆتایی لووتکەی نائاسایی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیی کە دوێنی لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو، بڵاوکرایەوە.
راگەیەنراوی ئیستانبوڵ لەژێر ناوی ''ئازادیی بۆ قودس''دا بڵاوکرایەوە و تیایدا روونکردنەوەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل بە ''نایاسایی'' ناوبرا. هەروەها تیایدا هاتووە ''روونکردنەوە نایاساییەکەی ئیدارەی ئەمریکا سەبارەت بە پێگەی قودس رەتدەکەینەوە و ئیدانەی دەکەین''.
خاڵەکانی راگەیەنراوی کۆتایی لووتکەی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیی بەم شێوەیەیە:
١: روونکردنەوە نایاساییەکەی ئیدارەی ئەمریکا سەبارەت بە پێگەی قودس رەتدەکەینەوە و ئیدانەی دەکەین.
٢: چۆن تا ئێستا هیچ کاتێک بڕیاری لەخۆگرتنی قودس لە لایەن ئیسرائیلەوە و هەموو ئەو کار و رێکارانەی لەو چوارچێوەیەدا ئەنجامدراون، پەسەند نەکراوە، ئەوە رادەگەیەنین کە ئەم روونکردنەوەیەش بە هەمان شێوە لە رووی ویژدانی، یاسایی و مێژووییەوە بەتاڵە. داوا لە هەریەک لە نەتەوەیەکگرتووەکان، یەکێتیی ئەورووپا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین خاوەنداریەتی لە بڕیارەکانی پەیوەست بە پێگەی قودس و سەرجەم بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوبارەیەوە بکەن.
٣: سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧ وەک مەرجی خۆشگوزەرانی و ئاسایش لە ناوچەکە دەیبینین و جەخت لەوە دەکەینەوە کە پاشگەزبوونەوە لە داواکاریی دەوڵەتی سەربەخۆ و خاوەن سەروەریی فەڵەستین کە پایتەختەکەی قودسی خۆرهەڵات بێت، هەرگیز رێگەی تێناچێت.
٤: ئەوە رادەگەیەنین کە لە هەموو ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و لە سەرووی هەمووشیانەوە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، سەبارەت بە داوای فەڵەستین و خاوەنداریەتیکردن لە قودس بە هاریکاریی و هەماهەنگیی هەنگاو دەنێین.
٥: هەموو هەوڵ و کۆششەکانمان دەخەینە گەڕ بە ناوی هەموو مرۆڤایەتییەوە بۆ بەهێزکردنی دەوڵەتی فەڵەستین و دامودەزگاکانی لە هەموو بوارێکدا.
٦: بانگهێشتی هەموو ئەو وڵاتانە دەکەین کە وێڕای ئەوەی لە ساڵی ١٩٨٨ەوە ئیرادەی ئازادی گەلی فەڵەستین دەوڵەتی فەڵەستینی راگەیاندووە و هێشتا دانیان پیادا نەناوە لە ژێر رۆشنایی ئەم رووداوانەدا ئیدی هەنگاوی گرنگ و پێویست بنێن بۆ راگرتنی هاوسەنگییەکی دادپەروەر و ژیرانە لە ناوچەکە و یەکسەر دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێن. جەخت لەوە دەکەینەوە کە دان بە قودسی رۆژهەڵاتدا دەنێین بە پایتەختی دەوڵەتی فەڵەستین، بانگهێشتی هەموو جیهانیش دەکەین قودسی رۆژهەڵات بە پایتەختی داگیرکراوی دەوڵەتی فەڵەستین بناسن.
٧: بێ ئەوەی لەژێر ئەو هەلومەرجەدا رێککەوتنی نێوان فەڵەستینییەکان دوابخرێت بە پێویستی دەزانین جەخت لەسەر پشتیوانی خۆمان بکەینەوە بۆ هێنانەدی دەوڵەتی فەڵەستین بەپەلە کە هەستی یەکڕیزی نەتەوەیی (فەڵەستینییەکانە) بەڕێز، متمانە و فیداکاری.
٨: بانگهێشتی ئیدارەی ترەمپ دەکەین چاو بەو بڕیارە ناساییەدا بخشێنێتەوە کە دەبێتە هۆی نانەوەی ئاژاوە لە ناوچەکە و لەو هەنگاوە هەڵەیە پاشگەز بێتەوە.
٩: وەک رێکخراوی هاریکاری ئیسلامیی، جەخت لە تەواوی پشتگیرییەکانمان دەکەینەوە بۆ هەموو خوشک و برا فەڵەستینییەکانمان لە سەروویانەوە سەرۆکی دەوڵەتی فەڵەستین، مەحمود عەباس لە تێکۆشان بۆ سەروەری و سەربەخۆیی فەڵەستین کە پایتەختەکەی قودسە.