Behlül Çetinkaya
09 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، سەبارەت بە پەسەندکردنی بڕیاری بەندکردنی ھەتاھەتایی راتکۆ ملادیچ کە لە رێگەی میکانیزمی نێودەوڵەتیی راپەڕاندی کارە تەواونەکراوەکان سەربە دادگای سزا نێودەوڵەتییەکانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان (IRMCT)، دەرچووە، رایگەیاند، "ئەگەر ئەو بریارە برینی خێزانی قوربانییەکانی جینۆسایدەکەی سربیا ساڕێژیش نەکات ئەوە لە رووی باڵادەستی دادوەریەوە بڕیارێکی راست بووە".
لەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوەی وەبیرھێناوەتەوە کە ملادیچ، بەھۆی ئەو کۆمەڵکوژی، تاوانى دژبە مرۆڤايەتى و پێشێلکردنی یاساکانی جەنگ کە لە نێوان ساڵەکانی ١٩٩٢-١٩٩٥ ئەنجامیداوە، لەساڵی ٢٠١٧دا سزای بەندکردنی ھەتاھەتایی بەسەردا سەپێندرا.
راگەیەندراوەکە، ئاماژەی بەوەش کرد کە ملادیچ، تانەی لەو بڕیارە داوە و بڕیاری بەندکردنی ھەتاھەتایی ئەمڕۆ لەلایەن میکانیزمی نێودەوڵەتیی راپەڕاندی کارە تەواونەکراوەکان سەربە دادگای سزا نێودەوڵەتییەکانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان (IRMCT)، پەسەندکرا.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە:
"ئەگەر ئەو بریارە برینی خێزانی قوربانییەکانی جینۆسایدەکەی سربیا ساڕێژیش نەکات ئەوە لە رووی باڵادەستی دادوەریەوە بڕیارێکی راست بووە. ئومێدەوارین، بڕیارەکە، خزمەت بە ئاشتی کۆمەڵایەتی لێبووردەیی لە بۆسنە و ھەرسک و ناوچەکە بگەیەنێت و کاریگەری لەسەر ئەنجام نەدانی تاوانی ھاوشێوەی ھەبێت".