Aylin Dal
07 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2021
ئەنقەرە - AA
داواکاری گشتیی کۆماری لە دادگای باڵای تورکیا، لەسەر داوای داخستنی تەواوەتی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە)، سەرلەنوێ دۆسیەیەکی کردەوە و لیستی تۆمەتەکان رەوانەی دادگای دەستووری کرا.
داواکاری گشتیی کۆماری لە دادگای باڵای تورکیا، لیستی تۆمەتەکانی داواکردنی داخستنی ھەدەپەی سەرلەنوێ ئامادەکردەوە دوای ئەوەی کە پێشتر لەلایەن دادگای دەستوورییەوە بە مەبەستی تەواوکردنی کەموکوڕییەکان نێردرابوویەوە.
لیستی تۆمەتەکانی دۆسییەی داخستنی ھەدەپە کە لە ٨٥٠ لاپەڕە پێکھاتووە و لەلایەن داواکاری گشتیی کۆماری لە دادگای باڵا، بەکر شاھینەوە واژۆکراوە، دووبارە نێردرایەوە بۆ دادگای دەستووری.
لیستی تۆمەتەکان کە تێیدا داوای قەدەغەکردنی ئەنجامدانی کاری سیاسی لەسەر نزیکەی ٥٠٠ ئەندامی ھەدەپە دەکرێ، ھاوکات داوای دەستبەسەرداگرتنی ھەژمارە بانکییەکانی پارتەکەش کراوە.