Ekip,Ramal Abdullah Mahmood
14 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هێرشەکانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا له دژی رژێمی سووریا دوا به‌دوای هێرشكردنه سه‌ر شارۆچكه‌ی دوما به 'كاردانهیهوهكهی گونجاو' له‌قه‌ڵه‌م دا و رایگه‌یاند: "به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له‌و هێرشە ده‌كه‌ین كه‌بووه هۆی هێنانه‌گۆی ویژدانی هه‌موو مرۆڤایه‌تی له دژی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دوما كه گومانی زۆر هه‌یه له‌وه‌ی رژێم ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌نجام دابێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا هاتووه: "توركیا، له‌به‌رامبه‌ر هێرشكردنه سه‌ر شارۆچكه‌ی دوما به چه‌كی كیمیایی له حه‌وتی نیسان كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی، ئه‌و هێرشەی له لایه‌ن ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نساوه له دژی رژێمی سووریا ئه‌نجام درا به كاردانه‌وه‌یه‌كی گونجاوی ده‌زانێت. به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له‌و هیرشە ده‌كه‌ین كه‌بووه هۆی هێنانه‌گۆی ویژدانی هه‌موو مرۆڤایه‌تی له دژی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دوما كه گومانی زۆر هه‌یه له‌وه‌ی رژێم ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌نجام دابێ".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا تیشكی خستووەته سه‌ر ئه‌وه‌ی كردنه ئامانجی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی به چه‌كی كیمیایی ئه‌نجامدانی تاوانه دژی مرۆڤایه‌تی. جه‌ختی له‌وه‌ش كردووەته‌وه ماوه‌ی حه‌وت ساڵه رژێمی سووریا به چه‌كی کلاسیسکی و چه‌كی كیمیایی سته‌م له گه‌لی خۆی ده‌كات و تاوانی دژ بە مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌مه‌ش وایكردووه ویژدانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هیچ گومانێكیان نه‌مێنێ به‌رامبه‌ر رژێم له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دوماوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا هاتووه: "توركیا له‌و باوه‌ڕه‌دایه بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره رووداوانه به گرنگ و گونجاوی ده‌زانێت سزای ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و جۆره تاوانانه بدرێت و لێیان بپرسرێته‌وه. له ژێر رۆشنایی ئه‌م ئه‌زموونه‌دا پێویسته هه‌موو كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له سه‌روویانه‌وه ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بگه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌نگاونانی هاوبه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی چه‌كی كیمایی سزا بدرێن".