Gökhan Varan
23 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، تانجو بیلگیچ له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی سووریا له‌لایه‌ن رژێمی سووریاوه رایگه‌یاند: "ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی كه رژێمی سووریا بڕیاری داوه له ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ ئه‌نجام بدرێت، یه‌كناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێودانگانه‌ی له‌و نه‌خشه‌ڕێگایه‌دا هاتوون كه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سووریا به رێگاچاره‌ی سیاسی له بڕیاری ژماره ٢٢٥٤ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی باسیان لێوه كراوه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، تانجو بیلگیچ له راگه‌یه‌ندراوێكی نووسراودا بیلگیچ له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی سووریا له‌لایه‌ن رژێمی سووریاوه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه جگه له‌وه‌ی نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن په‌نابه‌ری سووری بێبه‌ش ده‌بن له ده‌نگدان، ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به شێوه‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد و دوور له فرتوفێڵ به‌ڕێوه ناچێت و له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌كه قبوڵكراو نابێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی كه رژێمی سووریا بڕیاری داوه له ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ ئه‌نجام بدرێت، یه‌كناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێودانگانه‌ی له‌و نه‌خشه‌ڕێگایه‌دا هاتوون كه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سووریا به رێگاچاره‌ی سیاسی له بڕیاری ژماره ٢٢٥٤ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی باسیان لێوه كراوه".