Ekip,1 23
04 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
هۆبه‌ی ٣٧ی دادگای سزا قورسه‌كانی ئیستانبوڵ ٢٧ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ بڕیاری دا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له خاوه‌نی ئیمتیاز، ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان و نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی Sözcü به تۆمه‌تی "هاوكاریكردنی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)" و به‌مجۆره سزای زیندانیكردنی ماوه جیاوازی بۆ ژماره‌یه‌ك له تۆمه‌تباران بڕییه‌وه. ئاژانسی ئانادۆڵوش ئه‌و پێشهاته گرنگه‌ی به شێوه‌یه‌كی ته‌واو بێلایه‌نانه بۆ رای گشتی توركیا و جیهان گواسته‌وه.
به‌شی ئینگلیزی ئاژانسی ئانادۆڵو به‌مه‌به‌ستی بیرخستنه‌وه‌ی قۆناغی دۆسیه‌كه، سوودی له هه‌واڵێكی رێكه‌وتی ٢٧ی ئایاری ٢٠١٧ بینی كه تیایدا ورده‌كاری نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئیستانبوڵ بۆ دادگای سزاكان بۆ لێكۆڵینه‌وه له كارمه‌ندان و خاوه‌ن رۆژنامه‌ی Sözcü، بوراك ئاكبای خرابووه روو.
له نووسراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئیستانبوڵدا هاتووه "لێدوانی سێ تۆمه‌تبار كه خاوه‌ن ئه‌زموونی رۆژنامه‌وانین و كه‌سانی ناسراون وه‌رگیراوه"، ئه‌م گوزارهیهش به شێوه‌یه‌ك له به‌شی ئینگلیزی ئاژانسی ئانادۆڵو وه‌رگیراوه كه هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی تیادا نییه، به‌ڵام رۆژنامه‌ی Sözcü به كردنه پاساوی ئه‌وه‌ی گوایه unidentified به واتای "تۆمه‌تباری نهێنی" دێت ده‌ستی كردووه به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی هێرشبه‌رانه‌ی نا ئاكاری بۆ سه‌ر ئاژانسی ئانادۆڵو و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، به‌ڕێز شه‌نۆڵ كازانجی. ئه‌وا له كاتێكدا له زمانی ئینگلیزی‌دا وشه‌ی anonymous و secret witness بۆ تۆمه‌تباری نهێنی به‌كارده‌هێندرێن و ئاژانسی ئانادۆڵوش بۆ تۆمه‌تباری نهێنی secret witness به‌كارده‌هێنێت.
رۆژنامه‌ی Sözcü خۆی یه‌كێكه له ئابوونهكانمان و ته‌نانه‌ت به گه‌ڕانێكی كه‌میش له سیسته‌می په‌خشی هه‌واڵی ئێمه‌دا به روونی ئه‌م راستییه‌ی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.
ئاژانسه‌كه‌مان دیسانه‌وه به نیازپاكییه‌وه لێكدانه‌وه‌ی بۆ وه‌رگێڕانی ئه‌و وشه‌یه به هه‌ڵه له ئینگلیزییه‌وه بۆ توركی له‌لایه‌ن رۆژنامه‌كه‌وه كرد كه به‌هۆی كه‌میی زانیارییه‌وه‌یه و به‌مجۆره وێڕای راستیی وشه ئینگلیزییه‌كه وشه‌ی ناو هه‌واڵه‌كه‌ی گۆڕی. كه‌چی رۆژنامه‌ی Sözcü له بری بینینی كه‌میی زانیاری خۆی و نیازپاكی ئاژانسی ئانادۆڵو، به‌رده‌وامه له هێرش، ئیستیفزازیهت، كردنه ئامانج و په‌خشی نائاكاری و نایاسایی.
زۆر به روونی ده‌ركه‌وتووه هێرشی بێپه‌روای رۆژنامه‌كه بۆ سه‌ر ئاژانسی ئانادۆڵو و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی، به‌ڕێز شه‌نۆڵ كازانجی كه به بڕیاری دادگا ده‌ركه‌وتووه خاوه‌ن و به‌شێك له نووسه‌رانی رۆژنامه‌كه په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ فه‌تۆ هه‌بووه شه‌ڕی ده‌روونی پێوه دیاره.
رۆژنامه‌ی Sözcü به‌رامبه‌ر ئاژانسی ئانادۆڵو و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌موو پره‌نسیپه میدیاییه‌كان و ئاكارییه‌كانی پێشێل كردووه، هه‌ر له سه‌ردێڕه‌وه بگره تاكو ده‌گاته گۆشه‌كان ده‌ستی كردووه به هێرش به‌مه‌به‌ستی په‌رده‌پۆشكردنی تاوانی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ فه‌تۆ، به‌مجۆره ده‌یانه‌وێت به كردنه ئامانجی ئاژانسه‌كه‌مان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رنجی خوێنه‌ران په‌رت بكه‌ن.
ئاژانسی ئانادۆڵو كه ئه‌مساڵ ١٠٠ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی به‌رز راده‌گرێت، وه‌ك هه‌میشه ئێستا و داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت له په‌خشی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی بێلایه‌نانه، به پره‌نسیپ و نیشتمانی.
بێگومان ئه‌وانه شه‌رمه‌زار ده‌بن كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به هێرشكردنه سه‌ر ئاژانسی ئانادۆڵو و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تاوانی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ تیرۆر په‌رده‌پۆش بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاژانسی ئانادۆڵو هه‌موو جۆره رێگایه‌كی یاسایی ده‌گرێته به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی چه‌ند رۆژێكه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی Sözcü ه‌وه ده‌كرێته سه‌ری؛ هه‌موو ئه‌و مافانه‌یش به‌كارده‌هێنێت كه له یاسا و بهڵێننامهكانهوه سه‌رچاوه ده‌گرن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ئاژانسی ئانادۆڵو