Zuhal Demirci,1 23
04 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا.
سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام داوه.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا تاوتوێی كوشتنی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، قاسمی سوله‌یمانی كراوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) دوێنێ رایگه‌یاند هه‌ریه‌ك له فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، قاسمی سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی دەستەی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس به ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیان لە فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژراون.
لای خۆیه‌وه سوپای پاسدارانی ئێران كوژرانی سوله‌یمانی له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكادا پشتڕاست كردبۆوه.
رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی له‌باره‌ی كوژرانی فەرماندەی فەیلەقی قودس سەر بە سوپای پاسداران، قاسم سولەیمانی له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكادا رایگه‌یاندبوو: "ئه‌و رێگایه‌ی ئه‌و گرتووهیته به‌ر كۆتایی نایه‌ت و كاروانه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت. (ده‌بێت) تاوانبارانی (ئه‌م هێرشه) چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكه‌ن به توندی تۆڵه‌یان لێبكرێته‌وه".
خامنه‌یی سێ رۆژ ماته‌مینی گشتی له ئێران راگه‌یاند و ئیسماعیل قائانی جێگری سوله‌یمانی، وه‌ك فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران ده‌ستنیشان كرد.