Nazlı Yüzbaşıoğlu
05 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌توندی هێرشی ئاسمانی به‌ناو سوپای نیشتمانی لیبیا بۆسه‌ر کۆلیژی سەربازی لە ته‌رابلوس ئیدانە کرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌توندی هێرشی ئاسمانی به‌ناو سوپای نیشتمانی لیبیا بۆسه‌ر کۆلیژی سەربازی لە ته‌رابلوس ئیدانە کرد كه له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر خوێندكار کوژران و بریندار بوون
وه‌زاره‌تی دەرەوە توركیا به پێویستیشی ده‌زانێت چی زووه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگاوی پێویست بگرێته به‌ر بۆ وه‌ستاندنی پشتیوانیی ده‌ره‌كی بۆ هێزه‌كانی جه‌نه‌راڵی كوده‌تاچی، خه‌لیفه حه‌فته‌ر.
له ئاكامی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی لایه‌نگرانی خەلیفە حه‌فته‌ر بۆسه‌ر كۆلێژی سه‌ربازی له ته‌رابلوس له ئێواره‌ی چواری ئه‌م مانگه، 30 كه‌س كه زۆرینه‌یان قوتابی بوون کوژران و 33 کەسی دیكه‌ش برینداربوون.