Halil İbrahim Sincar
24 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2023
ماردین - AA
بەتۆمەتی دابینکردنی پشتیوانی دارایی بۆ رێکخراوی تیرۆریستیى پەکەکە، پێنج گومانلێکراو لە پارێزگای ماردین دەستگیرکران.
تیمەکانی سەربە فەرماندەیی جەندرمە لە پارێزگای ماردین، بەمەبەستی دەستگیرکردنی حەوت گومانلێکراو کە دەرکەوتووە پشتیوانی داراییان بۆ رێکخراوی تیرۆریستیى پەکەکە دابینکردووە، ئۆپەراسیۆنێکیان دەست پێ کرد.
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتدا بۆسەر شوێنی مانەوەی گومانلێکراوان پێنج کەسیان دەستگیرکران و دەست بەسەر پێنج مۆبایل، پێنج سیم کارت و سێ میمۆری کارتدا گیرا.
هاوکات ئۆپەراسیۆنەکان بۆ دەستگیرکردنی دوو گومانلێکراوەکەی دیکە بەردەوامە.