Utku Şimşek
08 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2024
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا بڵاویکردەوە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی قارەمانان-٤٩دا کە لە یەک کاتدا لە ٣٣ پارێزگا کراوەتە سەر ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ١٤٧ گومانلێکراو دەستگیرکراون.
لە پەیامێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، یەرلیکایا باسی لەوە کرد کە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش بە هەماهەنگیی لەگەڵ سەرۆکایەتی هەواڵگریی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش و سەرۆکایەتی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لە ٣٣ پارێزگادا ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان کردووەتە سەر ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش.
وەزیری ناوخۆی تورکیا یەرلیکایا، لەو ئۆپەراسیۆنانەدا ١٤٧ گومانلێکراو دەستگیرکراون، لەوانەیش پێنج لە ئادانا، سیان لە ئادیامان، ١٧ لە ئافیۆنکاراهیسار، هەشت لە ئەنقەرە، سیان لە ئەنتاڵیا، یەکێک لە بینگۆل، یەکێک لە بەدلیس، چوار لە بۆڵو، دوو لە بورسا، سێ لە چۆروم، حەوت لە دیاربەکر، یەکێک لە دوزجە، یەکێک لە ئەسکیشەهیر، دوو لە ئەلازیغ، شەش لە غازی عەنتاب، دوو لە ئیستانبوڵ، ١١ لە ئیزمیر، یەکێک لە کارابوک، پێنج لە قەیسەری یەکێک لە کرککالە، شەش لە کرشەهیر، شەش لە کلیس، سێ لە کۆجائەلی، چوار لە کۆنیا، یەکێک لە کوتاهیا، نۆ لە مانیسا، سێ لە ماردین، شەش لە مێرسین، دوو لە موغڵا، هەشت لە ساکاریا، دوو لە سامسون، ١١ لە شانڵیئورفا و دوو لە یاڵۆڤا.
یەرلیکایا دەستخۆشی لەو پۆلیسانە کرد کە بەشداریان لە ئۆپەراسیۆنەکاندا کردووە و، ڕایگەیاند: "خودا هاوکارتان بێت. ٣٦٥ ڕۆژی ساڵ، لە چوار وەرز و ١٢ مانگ بەشەو و ڕۆژ بەردەوام دەبین لە ئۆپەراسیۆنەکانمان و، هەتا لەچالاکی خستنی دوایین تیرۆریست پێداگرانە بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر".
هاوکات یەرلیکایا چەند دیمەنێکی ئۆپەراسیۆنەکەی بڵاوکردەوە.