Cemil Murat Budak,Tanju Özkaya
31 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە- AA
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەنقەرە لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە درێژەی لێکۆڵینەوەکان لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ١٥ گومانلێکراو دەرکراوە.
ئەو تۆمەتبارانە ماوەیەکی زۆر لەژێر چاودێرییدا بوون و ئەوەش سەلمێندراوە کە تۆمەتبارەکان هەوڵی دابینکردنی سەرچاوەی دارایی و تیرۆریستیان بۆ داعش داوە.
بە مەبەستی دەستگیرکردنی داواکراوەکان لە سێ پارێزگای تورکیا ئۆپەراسیۆن ئەنجامدرا و تواندرا ١٠یان لە ئەنقەرە، سێیان لە بورسا و یەکێکیان لە یۆزگات دەستگیر بکرێن.
لە ئەنجامی پشکنینی ماڵی تۆمەتبارەکاندا، دەستبەسەر دوو چەکی بێمۆڵەت و کۆمەڵێک فیشەکدا گیرا.
هەوڵەکانیش بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارە داواکراوەکەی دیکە بەردەوامن.