Halil Demir
27 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2021
ئیستانبوڵ – AA
لە شاری ئیستانبوڵ، هه‌شت کەس بەتۆمه‌تی ئەندامێتی لە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌ستگیركران.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی دژه‌تیرۆری ئاسایش به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چالاكی و هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی كرده بۆ داعش، هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتیان بۆسه‌ر ١٢ ناونیشان له حه‌وت ناوچه‌ی ئیستانبوڵ ئه‌نجامدا.
له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، هه‌شت کەس بەتۆمه‌تی ئەندامێتی لە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌ستگیركران.
دوای گه‌ڕان و پشكنینی ناونیشانه‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی رێكخراوه‌یی و ئامێری دیجیتاڵیدا گیرا.
راییكردنی كاروباری تۆمه‌تباران له ئاسایش به‌رده‌وامه.