Serdar Açıl
27 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2021
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لەبارەی بەیاننامەی ١٠٣ ئەدمیراڵە خانەنشینکراوەکەی تورکیا، سەرۆکاتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە، ٨٤ گومانلێکراوی بانگهێشت کرد بۆ ئیفادەدان.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی تاوانی تیرۆر دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە بە مەبەستی دۆزینەوەی ئەو کەسانەی پەیوەندیان هەیە بە واژووکردنی ئەو بەیاننامەیەی کە لەژێر ناوی ''بەیاننامەی مۆنترۆ لەلایەن ١٠٣ ئەدمیراڵەوە'' بڵاوکرایەوە.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لەو ئامێرە دیجیتاڵانەی لە پشکنینەکانی پێشتردا دەستیان بەسەردا گیراوە، ئەو بەڵگانەی لە ئەنجامی ئیفادەی گومانلێکراوان دەستکەوتووە، ٨٤ گومانلێکراو کە واژوویان لەسەر بەیاننامەکە هەیە بەتۆمەتی ''رێککەوتن بۆ ئەنجامدانی تاوان دژبە ئاسایشی دەوڵەت و شیرازەی دەستووری'' بانگکراون بۆ وەرگرتنی ئیفادەکانیان.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە فەرمان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە کراوە بۆ کارەکانی وەرگرتنی ئیفادە و دەستکراوە بە وەرگرتنی ئیفادەکان.
لە چوارچێوەی لێکۆڵىنەوەکەدا، پێشتر رێکار لەبارەی ژمارەیەک گومانلێکراو ئەنجامدرا و دواتر بە مەرج ئازادکران.