Sarp Özer
15 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
یەکەکانی پاراستنی سنووری سەر بە هێزە سەربازییەکانی تورکیا، تیرۆریستێکی داواکراویان دەستگیر کرد.
وەزارەتی بەرگری تورکیا، لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە هێزەکان لە بارەی هاتنی تیرۆریستێکی داعش لە سووریاوە بۆ تورکیا زانیارییان پێگەیشتوە.
دواتر هێزەکانی پاراستنی سنوور لە پارێزگای کلیس ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە و تیرۆریستەکەیان دەستگیر کردوە کە بە رەچەڵەک ئۆزبەکستانییە و لە لیستی سووری داواکراواندا بووە.
لە ئێستاشدا لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی پارێزگای کلیس لێکۆڵینەوە لەگەڵ تیرۆریستەکە بەردەوامە.