Ahmet Sertan Usul
15 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
لە دووەم رۆژی هەڵمەتی کوتانی دژی کۆرۆنا، ژمارەی ئەو کەسانەی لە تورکیا بەشداری هەڵمەتەکەیان کردوە ٥٠٠ هەزاری تێپەڕاند.
دوێنێ وەزیری تەندروستی تورکیا، فەخرەدین کۆجا وەک یەکەم کەس لە تورکیا پێکوتی دژەکۆرۆنای بەکارهێنا و لە ئێستاشدا هەڵمەتی کوتانی کارمەندانی تەندروستی بەردەوامە.
لەم چوارچێوەیەدا تا ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ هەزار کەس بڕی یەکەمی پێکوتی کۆرۆناڤاک-ی بەکارهێناوە.
هەر دوێنێش سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری هەڵمەتی کوتانەکەی کرد و دوای ئەویش هەریەکە لە سەرۆکی گشتی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی و سەرۆکی ئیی پارتی پێکوتەکەیان بەکارهێنا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی، لە تورکیا نزیکەی یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار کارمەندی تەندروستی هەیە و دوای کوتانی کارمەندانی تەندروستی هەڵمەتی کوتانی گشتی دەستپێدەکات.
ئەو کەسانەی بڕی یەکەمی پێکوتەکە بەکاردێنن دوای ٢٨ رۆژ بڕی دووەم بەکاردێنن.