Cemil Murat Budak,Tanju Özkaya
04 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
لە میانی لێکۆڵینەوەیەکدا لە بارەی پێکهاتەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) لەنێو فەرماندەیی گشتیی جەندرمەدا، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٩٩ گومانلێکراو دەرکرا.
لەو بارەیەوە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا باسی لەوە کردووە کە لێکۆڵینەوە لەبارەی ٩٩ گومانلێکراو دەستی پێ کردووە کە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی و بەڕێوبەرایەتی گشتیی ئاسایش بۆ ئاشکراکردنی ئەندامانی فەتۆ ،دەرکەوتووە لە ریزەکانی فەرماندەیی گشتیی جەندرمەدا ئیمامی رێکخراوەکەن.
دوای دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنەکە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستیان بە هەڵمەت کرد و لە ٤٠ پارێزگا ئۆپەراسیۆنیان ئەنجام دا کە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە پارێزگای ئەنقەرەیە.