Sidar Can Eren
03 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2021
دێرسم - AA
بەمەبەستی بەرگرتن لە کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکان لە سەنتەری پارێزگای دێرسم و قەزاکانیدا، بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ چوونە ناو ژمارەیەک دارستانی دیارییکراو قەدەغە کرا.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن پارێزگای دێرسم بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە بەپێی راپۆرتی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەکانی گەرما لە ناوچەکەدا لە مانگی ئابدا زیاتر بەرزدەبنەوە و لە رۆژانی داهاتوودا، کەشوهەوا دۆخێکی نائاسایی وەرگرێت، بەو هۆیەشەوە ئەگەری کەوتنەوەی ئاگر بەشێوەی سروشتیی یان دەستکرد زیادی کردووە.
لەو چوارچێوەیەشدا لە پارێزگاکەدا، تا رۆژی چوارشەممە یەکی ئەیلوول، بەشێوەیەکی کاتیی چەند بڕیارێک دراوە وەک رێکارێک بەرامبەر ئەگەری کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکان.
لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها باس لەوە کراوە کە چوون بۆ ناو ژمارەیەک دارستانی دیارییکراو قەدەغەکراوە و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان رێگە بە کردنەوەی ئاگر و گەشاندنەوەی رەژوو نادەن لە سەیرانگاکانی ناو دارستانەکان و پارکە سروشتییەکاندا. داواش لە هاووڵاتییان کراوە لە هەر رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە دەستبەجێ لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار بکەنەوە.