Sarp Özer
12 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
لە کاتێکدا تیرۆریستان بەهۆی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ-ەوە گیریان خواردووە و رێگەی دەرچوونیان بۆ نەماوەتەوە، وێنەی تیرۆریستان لە ساتی هاتنەدەرەوەیان لەو ئەشکەوتەی کە خۆیان تێدا حەشاردابوو و خۆڕادەستکردنەوەیان، بڵاوکرایەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بەدەست گەیشتوون، "ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ" بۆ سەر ئامانجەکان لە ناوچەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین-باسیان لە باکووری عێراق وەک ئەوەی پلانی بۆ دانراوە بە سەرکەوتوویی بەردەوامە.
سەربازانی تورک یەک بە یەک ئەشکەوت، حەشارگە و پەناگەکانی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا دەستنیشان دەکەن و لەناویان دەبەن. لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا کە لە ناوەڕاستی مانگی نیسانەوە دەستی پێکردووە، زیاتر لە ٤٠٠ تیرۆریست لەچالاکی خراون، زیاتر لە ٥٠٠ ئەشکەوت و پەناگە خاپوور کراون و نزیکەی دوو هەزار بۆمبی دەستکردیش لەناوبران.
لەماوەی ئەو هەفتەیەدا دوو تیرۆریست لەو رێکخراوە تیرۆریستییە هەڵاتوون و هەر دوای ئەوەش، پێنج تیرۆریستی دیکە رێکخراوەکەیان بەجێهێشت و خۆیان رادەستی سەربازانی تورک کرد.
وێنەی تیرۆریستان لە ساتی هاتنەدەرەوەیان لەو ئەشکەوتەی کە خۆیان تێدا حەشاردابوو و خۆڕادەستکردنەوەیان بڵاوکرایەوە.
لە گرتەکاندا دەردەکەوێت، تیرۆریستان کە لەلایەن هێزی کۆماندۆوە دەورەدراون و یەک بە یەک بە دەست بەرزکردنەوە لە ئەشکەوتەکە دێنەدەرەوە. لە کاتێکدا هێزەکان رێوشوێنی ئەمنی پێویستی گرتووەتەبەر، یەکێک لە سەربازان دەڵێت: "سەربازانی تورک هەرگیز زیان بە کەسێک ناگەیەنن کە داوای بەزەیی بکات و خۆی رادەست بکات".
12.11.2022 دیمەنی تیرۆریستان لەکاتی خۆڕادەستکردنەوەیان بڵاوکرایەوە
لە کاتێکدا تیرۆریستان بەهۆی ئۆپەراسیۆنی #چنگ_قفڵ-ەوە گیریان خواردووە و رێگەی دەرچوونیان بۆ نەماوەتەوە، وێنەی تیرۆریستان لە ساتی هاتنەدەرەوەیان لەو ئەشکەوتەی کە خۆیان تێدا حەشاردابوو و خۆڕادەستکردنەوەیان، بڵاوکرایەوە.