Ali Kemal Akan
05 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2023
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند کە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق، دوو تیرۆریستی پەکەکە لە چالاکی خران و دەست بەسەر بڕێکی زۆر تەقەمەنیدا گیرا.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاو کراوەتەوە هاتووە: "سەربازە قارەمانەکانمان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق، بهردهوامن له رووخاندنی حهشارگهكان بەسەر تیرۆریستاندا و سەربازانمان دوو تیرۆریستی پەکەکەیان لە چالاکی خست".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە لە میانی گەڕان و پشکنین لە ناوچەکەدا، دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە تەقەمەنی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەدا گیراوە.