Abdullah Sarica
19 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، بڵاویکردەوە کە بەهۆی هەوڵی دزەکردن و هێرشی ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ شەڕ و پێکدادان ڕوویداوە و، بەهۆیەوە سەربازێک شەهید بووە و چوار سەربازی دیکە برینداربوون، و شەش تیرۆریست لەچالاکی خراون.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ هەوڵیان دا دزە بکەنە ناوچەکە و هێرشیان ئەنجامدا، لە ئاکامدا سەربازێک شەهید بووە و چوار سەربازی دیکە بیرداربوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە سەربازە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و دەست بە چارەسەرکردنیان کراوە و هاتووە: "بەپێی ئامارە بەراییەکان، لەو پێکداندا لەگەڵ تیرۆریستان، شەش تیرۆریست لەچالاکی خراون. ئۆپەراسیۆنەکان لە ناوچەکەدا درێژەی هەیە".
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "داوای لێخۆشبوون لە خودا بۆ شەهیدە ئازیزەکەمان دەکەین کە لەم ڕووداوەدا گیانیان لەدەستدا و ئازارێکی قووڵیان لا دروست کردووین، سەرەخۆشی لە خێزانە بەهادارەکەیان و سوپای تورکیا و گەلە ئازەزەکەمان دەکەین و شیفای بەپەلەش بۆ بریندارەکان دەخوازین".