Buğrahan Ayhan
23 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە کە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق دەستبەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی و پێداویستی ژیانی تیرۆریستاندا گیرا.
لەو بارەیەوە وەزارەتەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیاییدا هاتووە: "مەھمەتچی (سەربازانی تورکیا) قارەمانمان لە میانی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنیندا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ دەستی بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی و پێداویستی ژیانی تیرۆریستاندا گرت".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا زانیاریی سەبارەت بەو چەک و تەقەمەنیانە خراوەتەڕوو کە دەستیان بەسەردا گیراوە و پێکهاتوون لە؛ هەزار گوللە دۆشکە، حەوت گوللەی ١٠٧ ملم، ١٠ مینی دژە کەسی، شەش گوللە هاوەن، دوو کۆگای ئاو و پێداویستی جۆراوجۆری ژیان.