Ömer Olcay
23 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، شەهیدبوونی شەش سەرباز و برینداربوونی یەک سەربازی دیکەی لە میانی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تیرۆریستان ڕاگەیاند کە هەوڵیان دەدا دزە بکەنە ناوچەی بنکەیەکی سەربازیی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە هاتووە: "ڕۆژی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تیرۆریستان کە هەوڵیان دەدا دزە بکەنە ناوچەی بنکەیەکی سەربازییمان شەش هاوڕێی قارەمانمان شەهید بوون، یەک هاوڕێی قارەمانی دیکەمان برینداربوو. بەپێی ئامارە بەراییەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا ١٣ تیرۆریست لەچالاکی خراون. ڕووبەڕووبوونەوە لە ناوچەکە درێژەی هەیە وهێرشی ئاسمانیی لەناکاو کرایە سەر ئەو ئامانجانەی لە ناوچەکە دیاریکرابوون".
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوای لێخۆشبوون لە خودا بۆ شەهیدەکان و، سەرەخۆشی لە خێزانی شەهید و سوپا و گەلی تورکیا کراوە، شیفای بەپەلەش بۆ بریندارەکان خوازراوە.