Özcan Yıldırım
08 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ، ١١ تیرۆریستی پەکەکە کە لەنێویاندا ژمارەیەک بەناو بەرپرس هەن لە چالاکی خران.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ، رووبەڕووبوونەوە دژبە تیرۆریستانی پەکەکە دروست بووە.
لەو رووبەڕووبوونەوەیەدا، ١١ تیرۆریستی پەکەکە کە لەنێویاندا ژمارەیەک بەناو بەرپرس هەن لە چالاکی خراون و دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گیراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ "تاکە دەرچەی تیرۆریستان خۆڕادەستکردنە بە دادپەروەری تورک. پێداگرانە ئۆپەراسیۆنەکانی راماڵینی تیرۆریستان بەردەوامە".