Ferdi Türkten
07 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2024
ئەنقەرە - AA
ئەمڕۆ لە میانی هەڵمەتی گەڕان و پشکنیندا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ، سەربازێکی هێزی پیادە بەناوی، حەبیب مورات ئاڵپ لە ئەنجامی دەستڕێژی گوولە شەهید بوو.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: "ڕۆژی ٧ی ئابی ٢٠٢٤، لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ، لە میانی هەڵمەتی گەڕان و پشکنیندا سەربازی هێزی پیادە، حەبیب مورات ئاڵپ لە ئەنجامی دەستڕێژی گوللە شەهید بوو. داوای لێخۆشبوون لە خودا بۆ شەهیدە ئازیزەکەمان دەکەین کە لەم ڕووداوەدا گیانیان لەدەستدا و ئازارێکی قووڵیان لا دروست کردووین، سەرەخۆشی لە خێزانە بەهادارەکەیان و سوپای تورکیا و گەلە ئازیزەکەمان دەکەین".
وەزیری بەرگریی تورکیا، یاشار گولەر لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی وەزارەتەکەی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و، ڕایگەیاند: "هاوڕێ قارەمانەکەمان لە ڕۆژی ٧ی ئابدا شەهید بوو. بەناوی خۆم و ئەندامانی وەزارەتی بەرگریی نیشتمانییەوە داوای لێخۆشبوون لە خودا بۆ ئەو شەهیدە قارەمانەمان دەکەین و، سەرەخۆشی لە خێزانە قەدرگرانەکەی و گەلە ئازیزەکەمان دەکەین".