Ömer Ürer,Selim Bostancı
25 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2021
دوزجە/بارتن - AA
دوای بارینی بەفر لە پارێزگاکانی دوزجە و بارتن لە رۆژئاوای دەریای رەش، ناوچەکە دیمەنێکی دڵڕفێنی لەخۆگرت.
بە درێژایی دوو رۆژ بەفربارین لە کوێستان و بەرزاییەکانی پارێزگای دوزجە بەردەوام بوون.
لە رێی ئامێری درۆنەوە وێنەی دیمەنی ئەو ناوچانە تۆمار کرا کە بەفر تارای زیوینی بەسەرداداون.
بەهەمان شێوە رێگەی سەرەکی نێوان ئاماسرا-کوروجاشیکە کە دەکەوێتە کەناری دەریای رەش، بە بەفر داپۆشرا.
ئەو شۆفێرانەی رێگاکەیان بەکارهێنا، بەدرێژایی رێگا بەنێو دیمەنی دڵڕفێنی بەفر و دارستانی کەنار شەقامەکەدا رێگایان بڕی.
هەروەها دیمەنێکی دڵڕفێنیشی هەبوو بۆ تۆمار کردنی وێنەی یادگاری.