Mesut Varol
20 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2022
وان – AA
مایکرۆبیالایتی ناوچەی ئاڵتنساچ لە دەریاچەی وان کە درێژییەکەی ٣٢،٢ مەترە لەلایەن بەڕێوەبەری تۆمارکردنی دیمەنەکانی ژێرئاو، تەحسین جەیلان-ەوە بە کامێرای ژێرئاو تۆمار کرا.
مایکرۆبیالایت نیشتوویهكی ژێرزەوییه کە لە قوڕی کاربۆنات به نێوهندگیریی میكرۆبهكان درووستبووه.

تەحسین جەیلان کە پێشتر لە هەمان ناوچە لەگەڵ تیمەکەیدا بە درێژایی ٢٣ مەتر مایکرۆبیالایتیان دەستنیشان کردبوو، ئەم جارە جگە لە مایکرۆبیالایت کە درێژییەکەی ٣٢،٢ مەترە، هەروەها دیمەنی دەرچەکانی ئاوی سازگار کە لە قوڵایی دەریاچەکەوە هاتوون و دەبنە هۆی دروستبوونی مایکرۆبیالایت تۆمار کردووە.

جەیلان بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگەیاند، لە میانی ئەم کارانەی سێ ساڵ لەمەوبەر لە ناوچەکە ئەنجامیان داون بە درێژایی ٢٣ مەتر مایکرۆبیالایتیان دۆزیوەتەوە و لە هەمان ناوچە و ناوچەکانی دیکەی دەریاچەی وانیش کارەکانیان بەردەوامن.
ههروهها بە ئاماژەدان بەوەی کە لە کاتی مەشقی ژێرئاوگەڕی تیمەکانی فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی گەورەشارەوانیی وان، هەست بە بوونی ئەو مایکرۆبیالایته کراوە، گوتی: "دوای ئاگادارکردنەوەمان لەوە، مایکرۆبیالایتی دیکەمان دۆزیەوە و دیمەنی مایکرۆبیالایتی نوێمان بە درێژایی ٣٢،٢ مەتر تۆمار کرد. ئەمەیش گەورەترین و درێژترین مایکرۆبیالایته لەسەر ئاستی جیهان تا ئێستا تۆمار کرابێت".

بەڕێوەبەری تۆمارکردنی دیمەنەکانی ژێرئاو، بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە مایکرۆبیالایت وەک "کڵاوە بەردینەکانی ژێرئاو" لەقەڵەم دەدرێن، گوتی: "خەڵک وا دەزانێت مایکرۆبیالایت بەردە، بەڵام لە راستیدا بەرد گەورە نابێت. بەڵکو ئەوە زیندەوەری تاک خانەن و گەورە دەبن و بۆ دەریاچەی وانیش گرنگن. مایکرۆبیالایت لە سەر ئاستی جیهان زۆر گرنگە و لە زۆر شوێن دیمەنەکانی تۆمار کراون، بەڵام لە تورکیا تەنها لە دەریاچەی وان هەیە".
