Hüseyin Yıldız
20 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2022
ئیدر - AA
چاوەڕوان دەکرێت بۆ ئەم وەرزە لە ئیدر چوار هەزار و ٥٠٠ تۆن بەرهەمی قۆخ کۆبکرێتەوە.
لە پارێزگای ئیدر کە بەهۆی زەوی و زارە بەپیتەوەکەیەوە چەندین جۆری سەوزە و میوەی دەچێنرێت، لە ئێستادا جووتیاران لە زەوییە کشتوکاڵییە بەپیتەکانیاندا خەریکی کۆکردنەوەی بەرهەمی قۆخن.
بەرهەرمی قۆخ کە لەسەر رووبەری دوو هەزار ٥٠٠ دێکار لە شارەکە دەچێنرێت، رەوانەی بازاڕهكانی پارێزگاکە (ئیدر) و شارەکانی خۆرهەڵات و باشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵو دەکرێت.
- "چەند جۆرێك قۆخمان هەیە كە تایبەتن بە دەڤەری ئیدر"
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵ و دارستانی ئیدر، ئۆزکان یۆلجو بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، قۆخی ئیغدر بە بۆنە خۆشەکەی لە جۆرەکانی دیکە جیا دەکرێتەوە.
ئۆزکان یۆلجو بە ئاماژەدان بەوەی بەرهەمی قۆخ کە لە خاکی بەپیتی شارەکەدا دەچێنرێت تا رادەیەکی باش پێداویستییەکانی پارێزگاکانی ناوچەکە پڕ دەکاتەوە، گوتی:
"چەند جۆرێك قۆخمان هەیە كە تایبەتن بە دەڤەری ئیدر. جۆرەکانی وەك زەعفەران، قۆخی سپی کە مرەبای لێ دروست دەکرێت و قۆخی بورسا بەرهەم دەهێنین. دەبینین بەشێک لە جووتیارمان تەنها هەڵدەستن بە بەرهەمهێنای قۆخ و بەشێکی دیکەیان جگە له قۆخ چەندین جۆری میوەی دیکە بەرهەم دەهێنن، بەمەش دەکرێت بڵێین بەرهەمی قۆخ وەک سەرچاوەی سەرەکی داهات و وەک سەرچاوەیەکی داهاتی زیادە دەبینرێت".
یۆلجو گوتیشی: "بەرهەمەکانمان لە مارکێت و بازاڕە ناوخۆییەکان دەفرۆشرێن. ئەو قۆخەی کە بەرهەم دەهێنرێت بەگشتی لەسەر سفرە دادەنرێت و پێشکەش بە میوان دەکرێت، تەنها جۆری قۆخی سپی مرەبای لێ بەرهەم دەهێنرێت. هەروەها رێژەی شەکری ئەم جۆرانە لە یەکتر جیاوازن. بەم پێیە دەتوانرێت لە بوارە جیاوازەکاندا سوودیان لێ وەردەگیرێت".
تایفون ئاكسۆی کە یەكێك لە بەرهەمهێنەرانی قۆخه لە گوندی چاڵپاڵا، روونیكردەوە كە دەستیان بە کۆکردنەوەی بەرهەمەکانیان کردووە و گوتی: "بۆنی بەرهەمەكانمان زۆر تایبەتن، لە دەرەرەی پارێزگاکەشمان خواستی زۆری لەسەرە. ئەوانەی یەک جار تامی بەرهەمەکانمان دەکەن دەبن بە کڕیاری بەردەوام".