Yusuf Batı
08 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2021
دیاربەکر - AA
لە ئاکامی پێکدادانی نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێک لە شارۆچکەی سیلڤان سەربە دیاربەکر، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و سێی دیکەش برینداربوون.
رووداوەکە لەسەر رێگای دیاربەکر-باتمان روویدا کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەوە پەڕیوەتە سایتی بەرامبەر و خۆی کێشاوە بە بارهەڵگرێکدا.
لە رووداوەکەدا پێنج کەس لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە کە دووانیان منداڵبوون لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە.
بریندارەکان کە پێکهاتبوون کە شۆفێری بارهەڵگرەکە و دوو کەسی دیکە لەلایەن تیمی فریاگوزاری بەپەلەوە دوای چارەسەری سەرەتایی گواسترانەوە نەخۆشخانە.