Sefa Mutlu
06 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2021
ئیستانبوڵ-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سوپاسی سكرتێری گشتیی ناتۆ، یه‌نس ستۆڵتنبێرگ-ی كرد، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌تییانه‌ی له‌باره‌ی توركیا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كه‌ی یه‌نس ستۆڵتنبێرگ، كه جه‌ختی له گرنگیی توركیا بۆ ناتۆ ده‌كرده‌وه، له تویته‌ره‌وه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌ردۆغان له په‌یامه‌كه‌یدا سوپاسی ستۆڵتنبێرگ-ی كردووه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنه بابهتییانهكانی و جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه توركیا وه‌ك هاوپه‌یمانێكی ناتۆ، به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌جێگه‌یاندنی به‌رپرسیارێتییه‌كانی و خزمه‌ت گه‌یاندن به ئاشتی و ئاسایشی جیهانیی.