Ramal Abdullah Mahmood
25 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2017
دیاربەکر – AA
کەنگر کە بەمژدەی هاتنی بەهار ناسراوە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە دەسپێکی وەرزی بەهاردا لە قەدپاڵی چیاکانی ناوچەکانی باشووری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو لەلایەن هاووڵاتییانەوە کۆدەکرێتەوە و دەفرۆشرێت.
یڵماز کایا ئاماژەی بەوە دا کە ماوەی هەفتەیەکە لە بازاڕی شارۆچکەی ئەرگانی سەربە پارێزگای دیاربەکر کەنگر لەسەر مێز یەک کیلۆی بەشەش لیرەی تورکی دەفرۆشن. گوتیشی: "خەڵک بەگشتیی کەنگری زۆر پێ خۆشە. بۆیە بەم رێژە زۆرە دەیکڕن. داهاتی ئەم وەرزەمان لەم رێگەیەوە دابین دەکەین".