Mazın Asad
25 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2017
بەدلیس - AA
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: "ئەم فەتۆ ناپاکە بەقەد نینۆکێکی سەعید نورسی بەدلیسی نابێت. ئەگەر سەعید نورسی لەژیاندابایە، تەنانەت نەیدەھێشت ئەمە بێتە لای. ھاوکات ئەم ناپاکە گوتی 'بەھۆی ئەوەی سەعید نورسی کورد بوو، نەچوومە لای'. ئەمە ھێندە بی رێز و ھێندە سووکە. لە کاتێکدا دەڵێت بەھۆی ئەوەی سەعید نورسی کوردە و ناچمە لای، کەچی دەیان ساڵە کتێبەکانی سەعید نورسی بۆ خۆی دەچەوسێنێتەوە. بەداخەوە بۆ تۆ".
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم راگەیاند "پەکەکە و فەتۆ شانبەشانی یەکتر کاردەکەن بۆ ئەوەی لە ١٦ی نیسان "نەخێر" سەرکەوێت. قەندیل ھەموو رۆژێک روونکردنەوە دەدات و دەڵێت کە ئەگەر "بەڵێ" سەرکەوێت، ئەوا پەکەکە کۆتایی پێدێت و شاری بەدلیسیش دەڵێت "بەڵێ" کە پەکەکە و فەتۆ بەو ھۆیەوە کۆتایی پێدێت".
یڵدرم لە گۆڕەپانی گۆکمەیدانی شاری بەدلیس بەشداری لە کۆبوونەوەی جەماوەری پارتەکەی لەبارەی گشتپرسی کرد و گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئاماژەی بەوە دا کە شاری بەدلیس کەسایەتی و زانای زۆر مەزنی پێگەیاندووە و راشیگەیاند لە سەرووی ئەمانە سەعید نورسی دێت.
بینالی یڵدرم جەختی لەوە کردەوە کە سەعید نورسی بێجگە لەوەی زانا بوو، ھاوکات نیشتمانپەروەر و قارەمانیش بوو و گوتی: "لە ساڵی ١٩١٥ لە شارۆچکەی حەسەنکەلەی شاری ئەرزەڕۆم دژی داگیرکاری رووسیا شەڕی کرد و بەدیل گیرا و بۆ سیبریا بردرا. دواتر لە کەمپەکە دەرچوو و گشت ئەورووپا گەڕا و پاشان بۆ نیشتمانەکەی و بۆ ئیستانبوڵ گەڕایەوە. کەسێک دەرکەوت و گوتی: "لەسەر رێبازی سەعید نورسیم". دواتر سەعید نورسی چەوساندەوە. سەعید نورسی لە کەمپی ئەسیر بۆ وڵاتەکەی گەڕایەوە، بەڵام فەتۆ کە دەیگوت "لەسە رێبازی سەعید نورسیم" لە وڵاتەکەی رایکرد و پەنای بردە پێنسیلڤانیا. ژیانی سەعید نورسی لەژێر ستەمکاری سەردەمی تاک پارتی جەھەپە لە زیندانەکان بەسەرچوو، بەڵام فەتۆ لەجیاتی باجدانەوە، بۆ دەرەوە رایکرد و وڵاتەکەی بەجێھێشت. زانای بەدلیس، سەعید نورسی بۆ وڵاتەکەی بۆ نیشتمانەکەی شەڕی کرد، بەڵام ئەم ساختەکارە شەڕی لە دژی نیشتمان، گەلەکەی و ئاڵاکەی ھەڵگیرساند".
- "ناپاکی بەرامبەربە سەعید نورسی کرد"
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە بەشێکی گوتارەکەیدا ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە رێبەری رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی فەتحوڵڵا گولەن، لەژێر سیخوری سەربازیی لە ١٥ی تەمووز چەکەکانی گەلی دژی گەل بەکارھێنا و گوتی: "ئەم فەتۆ ناپاکە بەقەد نینۆکێکی سەعید نورسی بەدلیسی نابێت. ئەگەر سەعید نورسی لەژیاندابایە، تەنانەت نەیدەھێشت ئەمە بێتە لای. ھاوکات ئەم ناپاکە گوتی 'بەھۆی ئەوەی سەعید نورسی کورد بوو، نەچوومە لای'. ئەمە ھێندە بی رێز و ھێندە سووکە. لە کاتێکدا دەڵێت بەھۆی ئەوەی سەعید نورسی کوردە و ناچمە لای، کەچی دەیان ساڵە کتێبەکانی سەعید نورسی بۆ خۆی دەچەوسێنێتەوە. بەداخەوە بۆ تۆ. ھیچ خەمتان نەبێت، ئەم ناپاکە باجی کردارەکانی دەداتەوە. بیگومان باجی شەھیدەکان و بریندارەکانمان دەداتەوە. ئێستا ئەم تیرۆریستە ناپاکە لە ئەڵمانیا، ھۆڵەندا و وڵاتانی دیکە دژی تورکیا بانگەشە بەڕێوە دەبات. بۆ ئەوەی لە ١٦ی نیسان "نەخێر" سەرکەوێت، بەچڕی کار دەکات. رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی برای رێکخراوی جوداخوازی پەکەکەیە. ئەمانە جمکن. یەکێکیان ناپاکی بەرامبەربە سەعید نورسی کرد و ئەوی دیکەش ناپاکی بەرامبەربە برایانی کورد کرد".
بینالی یڵدرم ئاماژەی بەوەش دا کە پەکەکە و رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی لە شەوی ١٥ی تەمووز پێکەوە کاریان کرد و گوتیشی: "ئەو شەوە پەکەکە لە قەندیل گوتی 'نەکەن ھێرش بکەنە سەر سەربازان، ئەوان کودەتا ئەنجام دەدەن'. لە بەیانی ١٦ی تەمووز کاتێک کودەتاکە شکستی خوارد و ناپاکەکان یەک یەک دەستگیرکران، قەندیل لە پەیامێکی نوێیدا رایگەیاند 'ھێرشکردنە سەر سەربازان ئاساییە'. بۆیە ئەم ناپاکانە، پەکەکە و فەتۆ شانبەشانی یەکتر کاردەکەن بۆ ئەوەی لە ١٦ی نیسان "نەخێر" سەربکەوێت. قەندیل ھەموو رۆژێک روونکردنەوە دەدات و دەڵێت کە ئەگەر "بەڵێ" سەربکەوێت، ئەوا پەکەکە کۆتایی پێدێت و شاری بەدلیسیش دەڵێت "بەڵێ" کە پەکەکە و فەتۆ بەو ھۆیەوە کۆتایی پێدێت".
بینالی یڵدرم راشیگەیاند "کڵچدارئۆغڵو دێت و چی لەو گەڵاڵەنامەی گۆڕانکاری دەستوورەدا نەبێت لەبارەیەوە دەدوێت. کاتێکیش دەڵێی 'درۆ دەکەی' دێتە سەر شاشەی تەلەڤیزیۆن دەڵێت 'با گفتوگۆ بکەین'. گفتوگۆی چی برام؟ تەنانەت ئەو گەڵاڵەنامەیەت نەشخوێندۆتەوە، نازانیت چی دێنێتە ئارا. ئەمە دەخەیتە لایەک و دەڵێیت با گفتوگۆ بکەین. ئەوە تێپەڕی بەدرێژایی تەمەنت رابکەی و گفتوگۆ بکەی. ئێمە کاتی گفتوگۆمان نییە. گەل چاوەڕێی خزمەتگوزاری و کار و ھەنگاونانە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە کۆتایی قسەکانیدا گوتیشی: "جەھەپە و ھەدەپە ھیچ شتێک ناڵێن دەربارەی سیستەمی حکوومەتی سەرکۆماریی. تەنیا ئیشوکاریان درۆیە. لە کاتێکدا ئەم گۆڕانکاریانە لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەردەکرا، جەھەپە و ھەدەپە لە کوێ بوون؟ ئەوان سەرقاڵی داگیرکردنی کورسی پەرلەمان و بۆکس ھاویشتن بوون".