Mehmet Sıddık Kaya,Ahmet Kaplan,Muhammet Ali Kemal
17 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2019
دیاربەکر- AA
لە دیاربەکر سەرەڕای هۆشداریی و ئاگادارکردنەوەکان، گرووپێک هەدەپەیی کە دەیانویست بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت روونکردنەوە بدەن لە لایەن پۆلیسەوە بڵاوەیان پێکرا.
گرووپێک کە لە پارکی کۆشویۆڵو لە ناوەندی ناوچەی باغڵار گردببوونەوە و هەریەک لە پەرلەمانتارانی هەدەپە، رەمزیە تۆسون، ساڵحە ئایدەنیز، بەردان ئۆزتورک، سەمرا گوزەل و موسا فاریسئۆغوڵڵاری، ویستیان روونکردنەوەیەکی رۆژنامەوانیی بڵاوبکەنەوە.
کاربەدەستێکی ئەمنیی بە گرووپەکەی راگەیاند کە ناتوانن بەبێ مۆڵەت روونکردنەوە بڵاوبکەنەوە. هەروەها پێی راگەیاندن کە روونکردنەوەکە لە بارەگای هەدەپە بدەن و ئەوێ گونجاوە.
هاوکات پۆلیس هۆشداریی دایە گرووپێک کە بە گووتنەوەی درووشمەوە بەرەو ئەو ناوە دەهاتن و پێی راگەیاندن کە بڵاوە بکەن.
گرووپەکە سەرەڕای هۆشدارییەکان بڵاوەیان نەکرد و پۆلیس لە رێگەی ئاوی قەتیسکراوەوە بڵاوەی پێ کردن.