14 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2019
دیاربەکر-AA
سەردانی پشتیوانیی له مانگرتنی دایکانی منداڵ رفێنراو بۆ شاخ لەبەردەم بارەگای لقی هەدەپە لە دیاربەکر درێژهی هەیە.
لە ٣ی ئەیلوولدا ژمارەیەک دایک کە منداڵەکانیان بۆ شاخ رفێنراون و بۆ ئەوەش بەرپرسانی هەدەپە بە بەرپرس دەزانن، لەبەردەم بارەگای سەرەکی پارتەکە لە دیاربەکر دەستیانکرد بە مانگرتنی ناڕەزایەتی.
سەردانی گرووپ و لایەنە جیاوازەکان بۆ پشتگیرییکردنی چالاكیی ناڕهزایهتیی دایکانی دیاربەکر درێژهی هەیە و لەو چوارچێوەیەدا لقی شارەکانی ئەنتاڵیا، قەیسەری، ریزە، ترابزۆن، مهڵاتیا، یۆزگات، سیواس، ئەلعەزیز و دیاربەکر لە باڵی ژنانی "سەکۆی حەوت رەنگ و یەک دڵ" سەردانی دایکانی ناڕازییان کرد.
لەسەردانەکەدا سەکۆکە پشتگیری خۆیان بۆ دایکانی ناڕازیی دیاربەکر دووپاتکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا کە ئەوان وەک تورکیا و وەک نوێنەری ژنانی تورکیا سهردانیان كردووه بهمهبهستیان پشتگیرییكردنه لە دایکانی دیاربەکر.