Mesut Varol
19 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2021
وان - AA
له خاڵێك كه به‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی وان-دا ده‌ڕوانێت له ناوچه‌ی چیتۆرهن له قه‌زای توشبا سه‌ربه پارێزگای وان، ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون دۆزرایه‌وه كه مەزندەدەکرێت مێژووەکەی بگڕێتەوە بۆ سەدەکانی ناوه‌ڕاست.
كاره‌كانی كنه و هه‌ڵكه‌ندن به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی وان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی به‌شی شوێنه‌وارناسیی لە كۆلێژی ئادابی زانكۆی وان/یوزونجو یڵ، پڕۆفیسۆر دكتۆر ره‌فعه‌ت چاوش‌ئۆغڵو به‌رده‌وامن.
له‌و میانه‌یه‌دا به دووری ٣٠ كیلۆمه‌تر له شارۆچكه‌ی توشبا ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون كه سێ ژووره و له گاشه‌به‌رد هه‌ڵكۆڵدراوه له‌سه‌ر گردێك دۆزراوه‌ته‌وه له ناوچه‌ی چیتۆرهن كه هه‌زار و ٨٠٠ مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه و ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر دوورگه‌ی چارپاناك.
له‌و سێ ژووره‌دا كه درێژییان شه‌ش مه‌تر و تیره‌كه‌یان سێ مه‌تره، چه‌ندین جۆر پارچه‌ی قاپوقاچاخی گڵین دۆزراونه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی به‌شی شوێنه‌وارناسیی لە كۆلێژی ئادابی زانكۆی وان/یوزونجو یڵ، پڕۆفیسۆر دكتۆر ره‌فعه‌ت چاوش‌ئۆغڵو به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له ئه‌نجامی كاره‌كانیاندا، پێشتر دوو گۆڕیان له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و ناوچه‌یه دۆزیبوونه‌وه كه له‌نێو گاشهبهرددا ههڵكۆڵدرابوون و مێژووه‌كه‌یان بۆ سه‌رده‌می ئورارتوییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پڕۆفیسۆر دكتۆر ره‌فعه‌ت چاوش‌ئۆغڵو به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوچه دۆزراوهیهدا، ژماره‌یه‌كی زۆر قاپوقاچاخی گڵینیان دۆزیووه‌ته‌وه، گوتی: "به بینینی ئه‌و قاپوقاچاخانه ده‌رده‌كه‌وێت كه مێژووی ئێره بۆ سەدەکانی ناوه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێته‌وه. گرنگی ئێره له‌وه‌دایه له ناوچه‌یه‌كی زۆر ستراتیجییدا دروست كراوه و ده‌ریاچه‌ی وان، گه‌واش، قه‌ڵای وان، قه‌ڵای تۆپاكتاش و قه‌ڵای تۆپراكی لێوه ده‌بیندرێت. له ئه‌نجامی كاره‌كانمانه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ئێره له سەدەکانی ناوه‌ڕاستدا زۆر به‌كار هێندراوه".
سه‌رۆكی به‌شی شوێنه‌وارناسیی لە كۆلێژی ئادابی زانكۆی وان/یوزونجو یڵ، پڕۆفیسۆر دكتۆر ره‌فعه‌ت چاوش‌ئۆغڵو سه‌رنجیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ناوچه‌كه له شوێنێكی زۆر ستراتیجییدا بووه، چونكه چاودێری رێگای بازرگانی كردووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا و ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، به‌رده‌وام ده‌بن له لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌باره‌ی ئه‌و شوێنه‌واره مێژووییه گرنگه.