İsmail Hakkı Demir,Günay Nuh,Kemal Özdemir,Cüneyt Çelik,Hüseyin Demirci
19 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2021
ئه‌رزه‌ڕۆم – AA
ئه‌م شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی ئه‌رزه‌ڕۆم، ئه‌رده‌خان، ئه‌رزنجان و قه‌رسی گرتووه‌ته‌وه، كاریگه‌ریی نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان.
به‌هۆی به‌فربارینه‌كه‌ی ئه‌رزه‌ڕۆم-ه‌وه، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ ده‌چوونه سه‌ر كاره‌كانیان و شۆفێران به زه‌حمه‌ت ده‌یانتوانی هاتوچۆ بكه‌ن.
به‌فربارین به‌چڕی له به‌رزاییه‌كانی ئه‌رزه‌ڕۆم به‌رده‌وامه و به‌فر له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله راگیراوه‌كان كه‌ڵه‌كه بووه.
به‌فر به‌رزاییه‌كانی ئه‌رده‌خان-ی گرتووه‌ته‌وه و تیمه‌كان به‌رده‌وامن بۆ راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بوو له‌سه‌ر رێگای ئه‌رده‌خان-شه‌وشات و ئه‌رده‌خان-پۆسۆف.
به‌هۆی به‌فربارینه‌وه هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له رێگاكانی نێوان ئه‌رزنجان و ده‌ورووبه‌ری زه‌حمه‌ت بووه. تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ بەرگرتن له داخستنی رێگاكان هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه.
دوو رۆژه به‌فربارین له قه‌رس به‌رده‌وامه و تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بوو و تواندنه‌وه‌ی زوقمی به‌ستووی سه‌ر رێگا و شه‌قامه‌كان.
به‌فر تا ٢٠ سانیتیمه‌تر له شارۆچكه‌ی ساریقامیش و تا ٣٥ سانتیمه‌تریش له ناوه‌ندی خلیسكێنه‌ی سه‌ربه‌فری جبڵته‌په كه‌ڵه‌كه بووه.