Necat Hazar
30 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2021
وان - AA
هۆشداری درا له به‌فربارین و تونده‌بای به‌هێز له پارێزگاكانی وان، به‌دلیس، مووش و هه‌كاری.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ناوچەی ئانادۆڵوی خۆرهه‌ڵات، پێشبینی ده‌كرێت ئاسمانی ناوچه‌كه به گشتی هه‌وراوی بێت و له چه‌ند شوێنێك به‌فر و باران به تێكه‌ڵی ببارێت.
پێشبینی ده‌كرێت كاته‌كانی ئێواره له به‌دلیس و مووش به‌چڕی باران و به‌فر ببارێت.
هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت پله‌كانی گه‌رما به‌پێی وه‌رز شه‌ش بۆ ١٠ پله له‌سه‌روو پله‌ی ئاساییه‌وه بێت و تونده با له باشووره‌وه هه‌ڵ بكات و ناو به ناو بگاته ئاستی مامناوه‌ند.
پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەکانی گەرما لە رۆژدا بەم جۆرە بن: لە ھەکاری ١٧ و لە وان ١٥ و لە بەدلیس و مووش ١٤ پلەی سەدی بن.
ھاوکات پێشبینی دەکرێت بە گشتیی لە ناوچەکەدا لە دوای کاتەکانی نیوەڕۆوە توندەبای بەھێز ھەڵ بکات و لە کاتەکانی ئێوارەدا خێراییەکەی بگاتە ٧٠-١٠٠ کلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.