ئاستی ئاوی بەنداوەکانی دهۆک بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە
بەھۆی بارانبارینی ئەم دوایانە کە ناوچەکەی گرتووەتەوە ، ١٦ سانتیمەتر ئاستی ئاوی بەنداوی دھۆک بەرزبووەتەوە و بەنداوی خەنس بەهۆی بارانی زۆرەوە ئه‌مڕۆ سەرڕێژ بوو.
Dahuk
دهۆك - AA
بەھۆی ئەو بارانبارینەی بەم دواییە ناوچەکەی گرتووەتەوە، ته‌نها له به‌نداوه‌كانی پارێزگای دهۆك (به‌نداوی دهۆك، خنس، كه‌شكان، بێدوهێ)، نزیكه‌ی دوو ملیون و ٥٠٠ ھەزار مەتر سێجا ئاو زیادی كردووه.
بەڕێوەبەری بەنداوەکانی دهۆک، فەرھاد محەمەد تاھر سه‌باره‌ت به‌نداوی دهۆك كه توانای گلدانەوەی ٥٢ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ڕایگەیاند: "بەھۆی ئەو بارانەی ئەم دواییە ناوچەکەی گرتووەتەوە، ئاستی ئاوی بەنداوی دھۆک، ١٦ سانتیمەتر بەرزبووەتەوە، كه ٢٠٠ هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی گلداوەتەوە. پارساڵ تاوه‌كو ئه‌مڕۆ له به‌نداوی دهۆك ٤٠ ملم باران باریبوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ بەراورد بە هەمان ڕێککەوتی ساڵی ڕابردوو، زیاتر له ١٧٨ ملم باران باریوه، چه‌ند ئاوی به‌نداوی دهۆك به‌رز ببێته‌وه، ئه‌وه‌نده زیاتر بۆ كه‌رتی كشتۆكاڵ و بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ی بۆ دانیشتووانی دھۆک سوودی زیاتر لێ وه‌رده‌گرین".
لە سنووری پارێزگای دھۆک بێجگه له به‌نداوی دهۆك، دوو بەنداوی تری ستراتیجی ھەن کە یەکێکیان بەنداوی خنس'ە دەکەوێتە سنووری قەزای شێخان ئەویتریشان بەنداوی کەشکان'ە لە سنووری قەزای سێمێل.
سه‌باره‌ت به به‌نداوی خنس، كه توانای گلدانەوەی نزیکەی ۷ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی دهۆک، فەرھاد محەمەد تاھر گوتی: "له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ملیۆنێك و ٨٠٠ ھەزار مەتر سێجا ئاو زیادی كردووه، پارساڵ تاوه‌كو ئێستا له به‌نداوی خنس ٩٠ ملم باران باریبوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌راورد به پارساڵ ٣٨٠ ملم باران باریوه و ئه‌مڕۆش به‌نداوی خنس سه‌رڕێژبوو".
به پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كشتۆكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به هۆی دوایین شه‌پۆلی بارانبارینی هه‌رێمی كوردستان، لە هەردو بەنداوی دووکان و دەربەندیخان، زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن مەتری سێجا داهاتی ئاو کۆگاکراوە و له به‌نداوی دەربەندیخان ٦٠ سم و دووکان ٨٥ سم زیاد بووه.
لە ھەرێمی کوردستان تەنیا سێ بەنداوی گەورە و ستراتیجی ھەن، ئەوانیش بەنداوەکانی (دووکان، دەربەندیخان و دھۆک)ن کە دوویان لەسەر ئاوی ڕووبارە ھەمیشەییەکانن و توانای گلدانەوەی زیاتر لە ١٠ ملیار مەتر سێجا ئاویان ھەیە.
