Rawan Subhi Obaiullah
02 کانوونی دووەم 2026•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2026
دهۆک - AA
بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپێکی ئاوارەکانی شنگال لە سنووری پارێزگای دهۆک، زیان بەر چەند خێوەتێک کەوتووە.
لە رووداوەکەی ئاگرکەوتنەوەی کەمپی ئاوارەکانی شاریا دوو خێوەتی خێزانە ئاوارەکانی ناو کەمپەکە سووتان، بە پێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو ئاگرەکە بەھۆی شۆرتی کارەبا بووە، بەرگری شارستانی دهۆک توانییان ئاگرەکە کۆنترۆل بکەن بێی هیچ زیانێکی گیانی.
کەمپی شاریا دەکەوێتە باشووری پارێزگای دهۆک و نزیکەی ٣٠ هەزار خێزانی ئێزدیی تیادا نیشتەجێن کە بەهۆی هێرش و پەلامارەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر شنگال لە هاوینی ٢٠١٤دا، ئاوارە بوون و لەو کەمپەدا گیرسانەوە.