دەنیزلی
سەرپەرشتیاری بەشی نەخۆشیە دەروونییەکان لە نەخۆشخانەی (دەنیزلی) وڵاتی تورکیا د.حوسنو مانتاش ئۆغڵو روونکردنەوەیدا نەخۆشیی دڵەڕاکێ مەترسیدارەو پێویستە ھەر کەس توشیبوو خێرا سەردانی پسپۆڕی دەروونی بکات.
مانتاش ئۆغڵو لەوبارەیەوە بۆ AA گوتی " نەخۆشییەکە ترسناکە، رێژەی توشبوونی ئافرەتان سێجار زیاتر لەپیاوان، بەگشتی لەھەر ١٠٠ کەسێک لەجیھاندا چوار کەس گیرۆدەی ئەو نەخۆشییە دەبن"
د. حوسنو بەشێک لەنیشانەکانی نەخۆشیی دڵەڕاوکێی خستەڕوو.
- دڵەکوتە
- ئارەقکردنەوەی سارد
- ترس لەداھاتوو
- بورانەوەی کتوپڕ
ئەوانە لەنیشانە باوەکانی ئەم نەخۆشییەن.