Sarp Özer
04 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی هێزه دهریایییهكانی توركیا ئه‌و كه‌شتییه‌ی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونیان دوورخسته‌وه كه به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت هاتبووە ناوچه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌ویی ده‌ریایی توركیا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیاوه به‌ده‌ست گه‌یشتوون، ئیداره‌ی قوبرسی یۆنان NAVTEX له باره‌ی چالاكییه‌كانی كه‌شتیی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی Nautical Geo له ٢٩ی ئهیلوول بڵاوكرده‌وه.
به‌شی زۆری NAVTEX له‌باره‌ی كاركردنی كه‌شتییه‌كه‌یه له ناوچه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌ویی ده‌ریایی توركیا به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ توركیا كه‌شتییه‌كه ئاڵای ماڵتای به‌سه‌ره‌وه‌یه و له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵییه‌وه هه‌وڵ دراوه به رێگای دیپلۆماتی كه‌شتییه‌كه چالاكییه‌كانی ئه‌نجام بدات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ده‌ریاوانان له‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه وه‌ك ئه‌وه‌ی له NOTMAR و NAVTEX له یەکی تشرینی یه‌كه‌مدا بڵاو كراونه‌ته‌وه بۆ كاركردنی كه‌شتییه‌كه پێویسته هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ توركیادا بكرێت.
وێڕای ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ی توركیا كه‌شتیی Nautical Geo دوێنێ به‌یانی هه‌وڵی دا به‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن بچێته ناوچه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌ویی ده‌ریایی توركیا. له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا كه‌شتیی چاودێریی هێزه ده‌ریاییه‌كانی توركیا كه به كاری چاودێری هه‌ڵده‌ستێت له میانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست هۆشداری درا به كه‌شتییه‌كه، به‌ڵام هاتنی كه‌شتییه‌كه بۆ ناوچه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌ویی ده‌ریایی توركیا وێرای ئاگاداركردنه‌وه‌یش، تیمه‌كانی هێزی ده‌ریایی توركیا وا لێ كرد كه‌شتییه‌كه له‌و ناوچه‌یه دوور بخه‌نه‌وه.