Ekrem Payan
07 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2020
ماردین- AA
لە چوارچێوەی رێوشوێنەکانی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، دوو گەڕەکی سەربە قەزای مازیداغ سنووری پارێزگای ماردین کەرەنتین کران.
قایمقامیەتی قەزای مازیداغ لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی وەبیرهێناوەتەوە کە بە ئامانجی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی پەتای کۆرۆنا، پاراستنی دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتیی و کۆنترۆڵکردنی خێرایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە رێوشوێنی زۆر گیراونەتەبەر.
هاوکات لە راگەیەنراوێکدا کە لەلایەن دەزگای پاراستنی تەندروستیی قەزای مازیداغ بڵاوکراوەتەوە هاتووە "لەبەر ئەوەی لە گەڕەکی یوجەداغ و کۆجاکەنت ژمارەیەکی زۆر کرێکار بەبێ پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان لە هاتوچۆدان و دەچنە ناوچەکانی نیشتەجێبوونەوە، ئەمەیش وای کردووە لە چەند رۆژی رابردوودا، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەو ناوچانە زیاد بکات، هەر بۆیە بڕیار دراوە ئەو دوو گەڕەکە بۆ ماوەی ١٤ رۆژ کەرەنتین بکرێن".