دوو تیرۆرستی دیكه ریزه‌كانی یه‌په‌گه‌یان جێهێشت و خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا كرد
- به‌جێهێشتنی ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه به‌رده‌وامه، دوو تیرۆریستی دیكه‌ش خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا كرد.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
دوو تیرۆریستی دیكه له باكووری سووریا ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه‌یان جێهێشت.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووەتەوە کە تیایدا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، به‌جێهێشتنی ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه به‌رده‌وامه و دوو تیرۆریستی دیكه‌ش له باكووری سووریا ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه‌یان به‌جێهێشتوه و له شارۆچكه‌ی چۆبانبه‌ی سه‌ربه كلیس و شارۆچكه‌ی سروج سه‌ربه ئورفا خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا كردووەتەوە.