Sabri Yıldırım
05 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2023
مووش-AA
لە میانی کارەکانی گەڕان و رزگاركردن و هه‌ڵدانه‌وه‌ی داروپهردووهكان له دوای بوومەلەرزەکان لە شارۆچكه‌ی نورهاک سەر بە قەهرهمانمەڕەش، دوو بزن دوای ٦٣٧ کاتژمێر لە بوومەلەرزەکان بە زیندووی رزگارکران.
بەپێی ڕاگەیەندراوێك كه له‌لایه‌ن پارێزگای مووشه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه ئەو کارانە به‌رده‌وامه بە هەماهەنگی پارێزگاری مووش، ئیلکەر گوندوزۆز، كه وه‌ك هه‌ماهه‌نگیكاری شارۆچكه‌ی نورهاك ده‌ستنیشانكراوه، دوای بوومه‌له‌رزه‌كانی ٦ی شوباتی قه‌هره‌مانمه‌ڕه‌ش ئه‌نجامدراون.
تیمی پارێزگای مووش کە له كێڵگه‌ی ئاڵچیچەک سه‌ربه شارۆچكه‌كه کاری هه‌ڵدانه‌وه‌ی داروپهردووهكان ئەنجامده‌ده‌ن، دوای ئه‌وه‌ی گوێیان له دەنگی ئاژەڵ کە لەژێر داروپهردووهكانهوه دێت، ئامێرەکانی كاركردنیان راگرت.
05.03.2023
لە میانی کارەکانی گەڕان و رزگاركردن و هه‌ڵدانه‌وه‌ی داروپهردووهكان له دوای بوومەلەرزەکان لە شارۆچكه‌ی نورهاک سەر بە قەهرهمانمەڕەش، دوو بزن دوای ٦٣٧ کاتژمێر لە بوومەلەرزەکان بە زیندووی رزگارکران.
دوای ئه‌وه‌ی بە وردی ئەو شوێنه‌یان هه‌ڵدایه‌وه کە دەنگەکەی لێوه ده‌هات، ئەندامانی تیمەکە ده‌ستیان گەیشتە ئەو دوو بزنە.
دوای دەستێوەردانی پزیشکانی ڤێتێرنەری، ئەو بزنانەی کە لەژێر داروپەردووەکە دەرهێنران، ئاو و خۆراکیان پێدرا.
ئاژەڵەکان کە خاوەنەکانیان لە دەرەوەی شاره، رادەستی موختاری گەڕەکەکە کران.