Halil Şahin
05 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2023
هاتای-AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو له‌باره‌ی دوایین ئاماری قوربانییه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كانی قه‌هره‌مانمه‌ڕه‌ش رایگه‌یاند: "ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كانه‌وه له‌ژێر داروپهردووهكاندا و له نه‌خۆشخانه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه، ٤٥ هه‌زار ٩٦٨ كه‌سن. چوار هه‌زار و ٢٦٧یان سوورین".
سوله‌یمان سۆیڵو له ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگیی ئافاد له هاتای، لێدوانی بۆ رۆژنامه‌وانان دا.
سۆیڵو له‌باره‌ی دوایین ئاماری قوربانییه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كانی قه‌هره‌مانمه‌ڕه‌ش رایگه‌یاند: "ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كانه‌وه له‌ژێر داروپهردووهكاندا و له نه‌خۆشخانه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه، ٤٥ هه‌زار ٩٦٨ كه‌سن".
گوتیشی: "له‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، چوار هه‌زار و ٢٦٧یان سوورین".
سه‌باره‌ت به بانگه‌شه‌كانی بوونی گرفتی ئاو له هاتای، وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند: " ئه‌وه روونه كه به پاڵنه‌ری سیاسی و بۆ ئه‌وه‌ی وره‌ی هاوڕێكانمان لێره بڕووخێنن، هه‌وڵی ئه‌وه دراوه".
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد رێكار له‌به‌رامبه‌ر ٦١٣ به‌رپرسی هه‌زار و ٩٠ هه‌ژمار كه زانیاریی هه‌ڵه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئه‌نجامدراوه، ١٥١یان ده‌ستگیر و ٢٩یان ده‌ستبه‌سه‌ركراون.