Rıdvan Korkulutaş
05 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2023
بینگۆل - AA
کاتژمێر ٢٣:٥٩ی دوێنێ شەممە، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،١ پلە قەزای گەنچ سەربە پارێزگای بینگۆلی هەژاند.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی سهرۆكایهتی بهڕێوهبردنی كارهسات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا (AFAD)دا بڵاوکراونەتەوە، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٤،٢٧ کیلۆمەتر روویداوە.
سەرۆکی لیژنەی بوودجە و پلاندانان لە پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری سەربە ئاک پارتی لە بازنەی بینگۆل، جەودەت یڵماز لە راگەیەندراوێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، هیوای سەلامەتیی بۆ هەموو ئەو کەسانە خواستووە کە هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە و رایگەیاندووە: "تا ئێستا هیچ هەواڵێکی نەرێنیمان پێنەگەیشتووە. خوای گەورە لە کارەساتەکان بمانپارێزێت".