Mustafa Hatipoğlu,Halil Demir
07 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2021
ئیستانبوڵ – AA
له میانی هه‌ڵمه‌تێكدا، هه‌شت كه‌س به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی داعش و ئه‌لقاعیده له ئیستانبوڵ ده‌ستگیركران.
دوای ده‌ستنیشانكردن و به‌دواداچوون له‌سه‌ریان تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاسایش هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتیان بۆسه‌ر تۆمه‌تباران ئه‌نجامدا.
له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا هه‌شت تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران.
دوای گه‌ڕان و پشكنین ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ڵگه‌نامه‌ی رێكخراوه‌یی و ئامێری دیجیتاڵی له‌و ناونیشانانه‌دا دۆزرانه‌وه.
تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كان ره‌وانه‌ی ئاسایش كراون.