Eren Bozkurt
07 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2021
عوسمانییە- AA
لە شاری عوسمانییە و ١٠ شاری دیکەی تورکیا ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی داعش بەڕێوەچوو.
تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی عوسمانییە، ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتیان بۆسەر ٣٣ ناونیشان لە شارەکانی عوسمانییە، ئیستانبوڵ، هاتای، بورسا، عەنتاب، یالۆڤا، قۆنیا، ئەنقەرە، ئادانا، مێرسین و ئورفا ئەنجامدا.
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکاندا، تواندرا لەکۆی ٣٣ تۆمەتبار ٢٧یان دەستگیربکرێن.
لەئێستاشدا لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو تۆمەتبارانەدا بەردەوامە.