Selim Bostancı,Ahmet Özler
17 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2021
بارتين - AA
پارێزگارى بارتين سينان گونەر، لەبارەى ئەو كەشتييە بارهەڵگەرەى كە لە نزيك كەناراوەكانى ئينكومو لە دەرياى رەش نوقمبووە، رایگه‌یاند: "شەش كارمه‌ندمان لە تيمی كه‌شتییه‌كه رزگاركردووه. لەو سێ كەسەى كە گيانيان لەدەستداوە تەرمى يەكێكمان دۆزييەوە. سەبارەت بەو سێ كارمه‌نده‌ی ديكەى تيمەكە، هەواڵى ئەوەمان پێگەيشتووە كە له بەردەڵانەكان بەبێ جوڵه بينراون. هەوڵ دەدەين له وشكانییه‌وه ده‌ستمان به‌وانیش بگات".
سينان گونەر، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەوانان، ئاشكرايكرد هێلیكۆپته‌رێكی سەر بە فەرماندەيى ئاسايشى كەناراوەكان لە سامسون-ەوە به‌ره‌و ناوچه‌كه رۆیشتووه.
گونەر تیشكی خستسهر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هێلیكۆپته‌ره‌كه بتوانێت لەو كەشوهه‌وا ناله‌باره‌دا بفڕێت، ئەوا دەتوانن ئەندامه‌كانی ديكەى تيمەكە رزگاربكه‌ن و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، كەشتيى فاتيح TCGى سەر بە فەرمانديى هێزە دەرياييەكانى توركيا به‌ره‌و ناوچه‌كه له‌رێگه‌یه.
جەختى لەوەشكردهوه، شەش كارمه‌ندیان لە تيمی كه‌شتییه‌كه رزگاركردووه و رایگه‌یاند: "لەو سێ كەسەى كە گيانيان لەدەستداوە تەرمى يەكێكمان دۆزييەوە. سەبارەت بەو سێ كارمه‌نده‌ی ديكەى تيمەكە، هەواڵى ئەوەمان پێگەيشتووە كە له بەردەڵانەكان بەبێ جوڵه بينراون. هەوڵ دەدەين له وشكانییه‌وه ده‌ستمان به‌وانیش بگات".
- دۆخى تەندروستيى ئەو شەش كارمەندەى رزگاركراون باشە
ئه‌وه‌ش زانراوه، دۆخی ته‌ندروستیی ئه‌و شه‌ش كارمه‌نده‌ی تیمی كه‌شتییه‌كه كه رزگاركراون، باشه. ئه‌وه‌ش لە دواى گواستنەوەیان لەرێگەى بەلەمەكانى رزگاركردن سەربە ئاسايشى كەناراوەكان بۆ بەندەرى بارتن و لەوێوە ره‌وانه‌كردنیان بە ئامبوڵانس بۆ نەخۆشخانەى گشتيى بارتن.
هاوكات دۆخى تەندروستيى كارمەندێكى ئاسايشى كەناراوەكان بەهۆى دابەزينى گەرمى جەستەيەوە، لە كاتى كارەكانى گەڕاندا تێكچوو، دوای ئه‌نجامدانی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی رەوانەى نەخۆشخانە كرا.