Aydın Arik,Damlanur Teyhun,Rahel Ali
13 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2023
دیاربەکر – AA
دایکانی دیاربەکر بەهۆی رفاندنی منداڵەکانیان بۆ چیا، بەردەوامن لە گردبوونەوە لە بەردەم بارەگای لقی دیاربەکری هەدەپە بۆ شادبوونەوە بە رۆڵەکانیان.
هەزار و ٢٨٨ رۆژە گردبوونەوەی دایکان لە دیاربەکر بەردەوامە کە لە سێی ئەیلوولی ٢٠١٩ەوە دەستیان پێ کردووە بۆ شادبوونەوە بە رۆڵەکانیان و هەدەپەیش بە بەرپرسیار دەزانن لە رفاندنی جگەرگۆشەکانیان.
ئەسمەر کۆچ کە بەمەبەستی شادبوونەوە بە زوبەیدەی کچی بەشداری لە گردبوونەوەکەدا کردووە، گوتی: "کچەکەم بە رێژەی لەسەدا ٤٠ کێشەی بیستنی هەیە. ١٠ ساڵە رفێندراوە، کچەکەی خۆمم دەوێتەوە. کچم وەرە خۆت رادەستی هێزە ئەمنییەکان بکەوە".
نەجمەددین بیچەر بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە یەکێکن لەو خانەوادە کچ رفێندراوانەی بۆ شادبوونەوە بە جگەرگۆشەکانیان بەردەوام دەبن لە گردبوونەوە، گوتی: "تا منداڵەکانمان نەگەڕێنەوە، ئێرە چۆڵ ناکەین. لێرەوە داوا لە جگەرگۆشەکانمان دەکەین بێنەوە و خۆیان رادەست بکەنەوە".