Hemın Othman Mohammed
31 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2016
سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو، لە میانی كۆبوونەوەی یەكەمی پرۆسەی پێگەیاندنی مامۆستایاندا وتارێكی پێشكەش كرد.
داودئۆغڵو وتارەكەی بە "هاوپیشە بەڕێزەكانم" دەست پێكرد و ئاماژەی بەوە كرد كە دەخوازێت وەك مامۆستایەك وتاریان پێشكەش بكات نەك لەسەر سەكۆ.
داودئۆغڵو باسی لەوە كرد كە پەیوەندی نێوان قوتابی و مامۆستا سنوورێكی جوگرافی، نەژادی، ئایینی و مەزهەبی نییە، لەبەرئەوە هەر مامۆستایەك بەگوێرەی ئایین، زمان، مەزهەب، یان رەگەز مامەڵە لەگەڵ قوتابیەكەیدا بكات، ئەوا گەورەترین سووكایەتی بە پیشەكەی كردووە و گوتی: "ئەوەی بەرامبەرتە رەنگە مسوڵمان، مەسیحی، تورك، عەجەم، كورد، ئەڵمانی، یان بەریتانی بێت، بەڵام هەموویان ئامانەتن لەلات. مرۆڤ، بەڕێزترین دروستكراوی خوایە و ئەمانەتی ئێوە كراون. گەر بڵێن ئەوە هاوشارنشینم، خزم، دۆست و منداڵی هاوڕێكەمە و مامەڵەی تایبەتت لەگەل كرد، ئەوا لە پیشەی مامۆستایی نەگەیشتوویت".
سەرۆكوەزیرانی توركیا داودئرغڵو، ئەوەشی خستەڕوو كە هەر مامۆستایەك بچێت بۆ شرنەخ، وان، ماردین، كۆنیا و ترابزۆن، با پێشتر ئەو شارەی خۆش بوێت. گەر ئەو شارەی خۆشنەوێت و حەزی پێ نەكات، ئەوا منداڵەكانیشی خۆشناوێت. گەر منداڵانی ئەو شارەشی خۆشنەوێت، ئەوا شارەكەشی خۆشناوێت".